کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشتی کۆمەڵێک لەبەندکراوانی سیاسی بەمەبەستی پاڵپشتیکردن لەخۆپێشاندانی سەرتاسەری

بانگهێشتی کۆمەڵێک لە بەندکراوانی سیاسی بۆ پاڵپشتیکردن لە خۆپێشاندانی

کۆمەڵێک لە بەندکراوانی سیاسی لە بەندیخانە جیاوازەکانی سەرتاسەری ئێران، ڕۆژی هه‌ینی ٦ی مانگی جۆزه‌ردان، بە بڵاوکردنەوەی بانگهێشتنامەیەک داوایان لە هەموو خەڵکی ئێران کرد، یه‌كریز و یه‌ك هه‌ڵوێست لە خۆپیشاندانەکان بۆ ڕووخاندنی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامیدا بەشداری بكه‌ن.

به پێی ڕاپۆرته‌كان، بەندکراوانی سیاسی داوایان لە کرێکاران، کارمەندان، شۆفێران، بازاڕیان، مامۆستایان، پزێشکان، پەرەستاران، خوێندکاران و هه‌موو چین و تۆێژەکانی کۆمەڵگا کردووە تا لە خۆپیشاندانەکان بەشداربن و لەبەرامبەر دەسەڵاتی گه‌نده‌ڵ و جه‌نایه‌تكاری ئاخوندیدا بێدەنگ نه‌بن و ئێستا كه‌ به‌هۆی ڕوودانی کارەساتیمێترۆپۆلخه‌ڵكی خووزستان ڕاپه‌ڕیوه‌، پشتیوانیان لێبكه‌ن.