له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌وان به بیانووی بڵاوكرنه‌وه‌ی بابه‌ت سه‌باره‌ت به دۆخی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” و مه‌راسمی سه‌ره‌خۆشیه‌كه‌ی بۆ ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كان بانگهێشت كراون.
لە درێژەی گوشاری ناوەندە ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر چالاکانی ڕاگەیاندن پاش قه‌تڵی حكوومەتی “ئارمیتا گەراوەند”، ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس لە نێوخۆی وڵات بانگهێشت کراون. لە نێو ئەو ڕۆژنامەنووسانەدا “مریەم لوتفی”، “نیگار ئوستادئاغا”، “سارا مەعسوومی”، “مەتین غەفاریان”، “مریەم شوکرانی”، “میلاد عەلەوی”، “ئومێد تووشە” و “زەینەب ڕەحیمی” بوونیان هه‌یه.
