ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیانی خووزستان له‌لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه بانگهێشت كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆڕای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی خووزستان به ناوه‌كانی “پیر‌وز نامی”، “زۆهره به‌ختیاری”، “كه‌وكه‌ب بۆداغی پگاه”، “سیامه‌ك چێهرازی”، “عه‌لی كروشاتی”، “مۆعین زه‌رگان”، “شه‌هریار شیروانی”، “ئێقباڵ تامورادی”، “سادق ناسری”، “بێهنیا به‌همه‌ئی نژاد” و “عیماد ڕه‌فیعی” به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام”، “ئیجماع و ته‌بانی به مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی وڵات” و “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بانگهێشتی دادگای ئه‌هواز كراون.