ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی ڕه‌زبه‌ر، “ڕه‌عنا كوركور” خۆشكی “موجاهد كوركور” به‌ندكراوی له سێداره دراو، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه بانگهێشت كراوه.
نابراو ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش مانگێك ئه‌شكه‌نجه و لپرسینه‌وه له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه، به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازادی كرا. ئه‌و هاووڵاتییه پاشان له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه حوكمی سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. شایانی باسه ناوبراو به بڵاو كردنه‌وه‌ی په‌یامێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی عه‌داڵه‌ت به‌رده‌وام ئه‌بێت له تێكۆشان و په‌یمانی له‌گه‌ڵ هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی نوێ كردووه‌ته‌وه.