به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ڕه‌زا ئه‌قده‌سی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی تاران له‌لایه‌ن لقی ٣ی دادسه‌رای زیندانی ئێڤین بانگهێشت كراوه ئه‌بێ له پێنج ڕۆژی داهاتوودا خۆی به‌و ناوه‌نده قه‌زاییه بناسێنێت.
“ڕه‌زا ئه‌قده‌سی” له چالاكانی كرێكاری و كارگه‌ری له‌سه‌ركار ده‌ركراوی شیركه‌تی ئێران خودڕه‌وه كه سه‌ره‌تای مانگی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ و هه‌روه‌ها ساڵی ١٤٠٢ سێ جار له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وی لێ كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه هێزه‌كانی حكوومه‌ت مۆبایل و سیمكارتی ئه‌و چالاكه كرێكارییه‌یان زه‌وت كردووه.