ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، “ڕه‌زا ئه‌قده‌ستی” كرێكاری له‌سه‌ركار ده‌ركراوی ئێران خودڕه‌و و چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی تاران بۆ لقی ٣ی دادسه‌رای ئێڤین بانگهێشت كرا.
به‌پێی ئه‌و ئیبلاغیه‌ی بۆ “ڕه‌زا ئه‌قده‌سی” نیردراوه، ناوبراو ئه‌بێ له ماوه‌ی پێنج ڕۆژی داهاتوو دا به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه و به‌دواداچوونی بۆ په‌روه‌نده‌كه‌ی سه‌ردانی لقی ٣ی دادسه‌رای ئێڤین بكات. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی ئه‌و چالاكه كرێكاریه و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، مۆبایلی خۆی و هاوژینه‌كه‌یان زه‌ت كرد.