کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بانگهێشتی چوار چالاكی كرێكاریی بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری بانە

بانگهێشتی چوار چالاكی كرێكاری بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری

لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەی ڕابردوودا، سێ کەس بە ناوەکانی “ناسر سرنگی، عەبدوڵڵا ڕیازی و ئیبراهیم سلێمانی” لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانەوە بانگهێشت و لە دوای ٣کاتژمێر لێپرسینەوە و هەڕەشە لێ کردن، ئازاد کراون.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانە کەسێکی دیکەی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی “عەزیز ئەحمەدی” بۆ ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی پووشپەڕ، بانگهێشتی ئەو دامەزراوە ئەمنییە کردووە. جێگای ئاماژەیە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا دەستی داوەتە ڕەشبگیری و هەڕەشە کردن لە چالاکانی مەدەنی و سیاسی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەتا ئێستا چەندین کەس بە تۆمەتی بێ بنه‌ما دەستبەسەر کراون.