به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاكێكی مه‌ده‌نی به ناوی “یاشار ته‌بزیزی” له‌لایه‌ن دادسه‌رای شارستانی شه‌هریاره‌وه بانگهێشت كراوه و چاره‌نووسی به‌ندكراوێك به ناوی “حه‌میده زارعی” له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا ناڕوون و نادیاره.
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ، “یاشار ته‌بریزی” به تۆمه‌تی ” ته‌بلیغ دژی نیزام” و “به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان” له‌لایه‌ن دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی شارستانی شه‌هریاری تاران بانگهێشت كرا. ناوبراو پێشتریش سه‌باره‌ت به تۆمه‌ته‌كانی “بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕۆپاگه‌ندا دژی نیزام”، “هاوكاری له‌گه‌ڵ میدیا نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “هاندانی خه‌ڵك بۆ تێكدانی ئاسایشی وڵات” ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كرابوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “حه‌میده زارعی” كه پێشتر و له مه‌راسمی چله‌ی “حه‌یس نه‌جه‌فی” له شاری كه‌ره‌ج ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ڕۆژی ڕابردوو په‌روه‌نده‌كه‌ی ڕاگوێزی لقی ١ی دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج كراوه. ناوبراو ٥٦ ڕۆژ له‌وه‌پێش بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌و ماوه‌یه چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.