ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، “سیرووس عەباسی”، چالاکوانی مەدەنی خه‌ڵكی دێولان لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بانگهێشت و پاش چه‌ند كاتژمێر لێپرسینه‌وه ئازاد كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بانگکران و لێپرسینەوە لە “سیرووس عەباسی” لەحاڵێکدا بووە کە ناوبراو لە دوایین جاری به‌ندكرانیدا، به‌هۆی ئەشکەنجەدانی سه‌خت، بڕبڕەی پشتی شکابوو و ئێستاش له دۆخێكی ته‌ندروستی خراپدایه. سیرووس ڕۆژی شەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٢، دوای بانگهێشتکردنی لەلایەن دادگای ئینقلابی دێولان، دەستبەسەر و ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی ڕه‌زبه‌ر له زیندانی قوروه ئازاد كرا. شایانی باسه كه ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه مامۆستای زمانی كوردیه و هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی به ناوی “فه‌ریده وه‌یسی”، ڕێكخراوی په‌روه‌رده و بارهێنانی “ڕۆژنۆباری زانستی كوردستان”یان دامه‌زراندبوو، به‌ڵام مۆڵه‌ته‌كه‌یان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه هه‌ڵوه‌شێندرا. شایانی باسه كه “سیرووس عه‌باسی” له‌سه‌رده‌می شۆڕشی ژیناش ده‌ستبه‌سه‌ر و سزای ١٠ مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو.