ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، “فاتمه شێخی” چالاكی خه‌ڵكی ناوچه‌ی ئاودانانی ئیلام، له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئیلامه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێكرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە ڕەوتی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی”دا زیاتر لە ١٣٠ هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە تا ئێستا ناسنامەی ١٠٨ کەسیان ئاشکرا بووە. ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش “فاتمه شێخی” بانگهێشتی دادگای ئینقلابی ئیلام كرا و پاش چند كاتژمێر لێپرسینه‌وه به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا.
