ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی مانگی گوڵان، “سامان قادرنژاد”، چالاکی کۆمەڵایەتیی و خەڵکی شاری سنە لە لایەن ستادی خەبەری ئیتلاعاتی ئهمشارهوه بانگهێشت و لێپرسینەوەی لهگهڵدا كرا.
ئەو ناوەندە ئەمنییەتییە بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر سەبارەت بە چالاکییەکانی “سامان قادرنژاد” لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران لە ساڵی ڕابردوو و چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، لێپرسینەوەیان لهگهڵدا کردووە. شایانی باسه، مەئموورانی ستادی خەبەری ئیتلاعاتی سنە، بەڵێننامەیان بە ناوبراو واژۆ کردووە کە لە ئەگەری ئەنجامدانی چالاکی دەستبەسەر و بۆ ماوەی ٦ مانگ زیندانی دەکرێت.