کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشتی چالاكێكی كرێكاری ڕه‌شت بۆ دادسه‌رای ئه‌و شاره‌

بانگهێشتی چالاكێكی كرێكاری ڕه‌شت بۆ دادسه‌رای ئه‌و شاره‌ 1

ئیبراهیم دانشپه‌ژووه نه‌هزه‌می، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی ڕه‌شت و ئه‌ندامی كانوونی سنفی خانه‌نشینكراوانی گیلان، بۆ لقی چواری دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره‌ بانگهێشت كرا.

به‌پێی ئیبلاغیه‌ی دادگای ئینقلابی ڕه‌شت، ئیبراهیم دانشپه‌ژووه نه‌هزه‌می به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژی نیزامبۆ ئه‌و ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌ بانگهێشت كراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ندین خانه‌نشینكراو له‌ چه‌ند شاری ئێران به‌ بیانووی به‌شداری له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كان بۆ ناونده‌ قه‌زایی و ئه‌منیه‌كان بانگهێشت كراون.