ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی دوو چالاكی كرێكاری به‌ناوه‌كانی “عه‌باس هاشم پوور” خه‌ڵكی شاری شنۆ و “كامران ساختمانگه‌ر” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری سنه له‌به‌رده‌ستدا نییه، هاوكات هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم چالاكێكی كرێكاری دیكه‌یان به‌ناوی “حسێن پیرووتی” خه‌ڵكی شنۆ بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێكردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له به‌رواری ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر چالاكانی كرێكاری خه‌ڵكی شاره‌كانی شنۆ وسنهیان به‌ناوی “عه‌باس هاشم پوور” و “كامران ساختمانگه‌ر” هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” ده‌ستبه‌سه‌ركردووه و له‌و كاته‌وه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه. جیگای ئاماژه‌یه كه “عه‌باس هاشم پوور” له چالاكانی كرێكاری و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ پێكهێنانی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری و هه‌روه‌ها ئه‌ندانی گرووپی شاخه‌وانی “پێشڕه‌و“ی شنۆیه، هه‌روه‌ها “كامران ساختمانگه‌ر” دۆخی ته‌ندرووستی باش نییه و ئێستا بنه‌ماڵه‌كه‌ی نێگه‌رانی ته‌ندرووستی ناوبراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری شنۆ ڕۆژی سێشه‌ممه “حسێن پیرووتی” چالاكی كرێكاری و ژینگه‌پارێزی ئه‌و شاره‌ی بۆ لێپرسینه‌وه بانگهێشت كرد به‌ڵام ناوبراو ئه‌و كاره‌ی به نایاسایی زانی له ناساندنی خۆی به ئیداره‌ی ئیتلاعات خۆی بوارد.