به پێی ئه‌و بانگهێشت نامه‌یه بۆ “شه‌یس ئه‌مانی” خانه‌نشینكراو و چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری سنه ناردراوه، ناوبراو ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، پێویسته خۆی به لقی یه‌كی دادگا ئینقلابی ئه‌و شاره بناسێنێ.
ئه‌و بانگهێشت نامه سه‌ره‌ڕای ناردنی بۆ شه‌یسی ئه‌مانی، بۆ چوار چالاكی مه‌ده‌نی و كرێكاری دیكه به ناوه‌كانی “فه‌رشید عه‌بدوڵڵاهی، ئیقبال شه‌بانی، جه‌ماڵ ئه‌سه‌دی و ئارمان سه‌لیمی” نێردراوه و بۆ ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیم بانهێشت كراون. جێگای ئاماژه‌یه ماوه‌یه‌كی زۆره چالاكانی مه‌ده‌نی و كرێكاری شاری سنه له لایه‌ن ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ئه‌و شاره‌وه، بانگهێشت و دۆسیه‌یان بۆ ساز کراوە.