ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەشەمە، “جەوانمیر مورادی”، چالاکی کرێکاری، خه‌ڵكی كرماشان، بانگهێشتی لقی ١ی دادگای ڕژیم له کرماشان کرا.
به پێی راپۆرته‌كان، “جەوانمیر مورادی”، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی كرماشان، له لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه له كرماشان بانگهێشت كرا و ده‌بێ رۆژی دووشه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌ممه بۆ لێپرسینه‌وه سه‌ردانی دادگای ڕژیم له كرماشان بكات شایانی باسه ناوبراو رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له كرماشان ده‌ستبه‌سه‌ر و به دوای ده رۆژ به دانانی بارمته له گرتووخانه ئازاد كرابوو. جێی ئاماژه‌یه ناوبراو به تۆمه‌تی”ته‌بلیغ دژی نیزام و ئه‌ندامه‌تی له گرووپه‌كانی دژبه‌ری نیزام” له‌وانه: بڵاو كردنه‌وه‌ی بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوان له كاناڵی تیلیگرامی “ئه‌نجۆمه‌نی كرێكارانی به‌رق و فلزكاری كرماشان”،هه‌روه‌ها كۆكردنه‌وه‌ی پێداویستی خۆراكی و بێهداشتی بۆ منداڵانی كار و بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ژیانی پرمهینهتی ئه‌م مندالانه و ناره‌زایی ده‌ربڕین به ئێعدامی “نه‌ویدی ئه‌فكاری” و به‌رێوه بردنی رێوره‌سمی ساڵرۆژی گیانبه‌ختكردووانی خۆپیشاندانه‌كانی ئابانی٩٨ و بڵاو كردهنهی ویدئۆ و وینه‌كانی، تۆمه‌تبار و ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.