ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دكتۆر “محه‌ممه‌د باقر پیری” ئه‌ندانی شۆرای ڕێبه‌رایه‌تی و سه‌رۆكی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد له ئوستانی كوردستان، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌وه بانگهێشت كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د باقر پیری” به‌بیانووی واژۆكردنی بەیانیهی نووسه‌رانی كورد به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی توندووتیژییه‌كانی ڕژیم دژبه خه‌ڵكی ناڕازی و به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ندین كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ چالاكانی سیاسی دیكه له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا بانگهێشتی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه كراوه و بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر لێپرسینه‌وه‌ی لێكرا.