حسێن واحدی، چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی خۆراسانی شومالی، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی ڕه‌زبه‌ر، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی بۆجنۆرده‌وه بانگهێشت كرا.
حسێن واحدی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه په‌روه‌نده‌سازی بۆ كراوه و له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی بۆجنۆرده‌وه به ته‌بلیغ دژی نیزام تۆمه‌تبار و داوای لێ كراوه كه ڕۆژی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣ خۆی به‌و ناوه‌نده قه‌زاییه بناسێنێت. شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران وێڕای ئیدانه‌كردنی سناریۆسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات بۆ چالاكانی سنفی، خوازیاری ئازادی هه‌موو موعه‌لیمانی به‌ندكراو و داخرانی هه‌موو ئه‌و په‌روه‌ندانه بوو كه ڕێگه له كار و چالاكی موعه‌لیمان ده‌گرێت.