له ڕۆژانی ڕابردوودا، “حسێن واحدی” بازڕه‌سی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی خۆراسانی شومالی بۆ چه‌نده‌مین جار بانگهێشتی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی بۆجنۆرد كرا.
بانگهێشتی ئه‌و چالاكه سنفییه له حاڵێكدایه كه ناوبراو په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌ی كراوه‌ی له دادگای ئینقلابی بۆجنۆرد هه‌یه. ڕۆژی ٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ڕێگه‌یان له ئۆتۆمبێلی ناوبراو گرت و پاش چه‌ند كاتژمێر لێپرسینه‌وه، مۆبایله‌كه‌یان زه‌وت و په‌یجی تایبه‌تی ئه‌و چالاكه سنفیه‌یان به ناوی “داریووش ئه‌شكانی” داخست.