کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشتی چالاكێكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی بۆ دادگای ئینقلاب

بانگهێشتی چالاكێكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی بۆ دادگای

لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئه‌رده‌بیل له‌ ئیبلاغییه‌كدا كه‌ بۆ “غوڵامڕه‌زا ئه‌سغه‌ری” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی ناردووه‌، ناوبراوی به‌ مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌ بانگهێشتی ئه‌و ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌ كردووه‌.

“غوڵامڕه‌زا ئه‌سغه‌ری” به‌ تۆمه‌ته‌كانی “بڵاوكردنی درۆ و پڕۆپاگه‌ندا دژبه‌ نیزام” بانگێشتی دادگای ئینقلابی ئه‌رده‌بیل كراوه‌. ناوبراو پێشتر و له‌ ٧ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ به‌ بیانووی به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ١٠ی خه‌رمانان به‌ دانانی وه‌سیقهی ٣٠٠ ملیۆن تمه‌نی له‌ زیندان ئازاد كرابوو.