ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی گوڵان، چالاكی كرێكاری به ناوبانگ و خه‌ڵكی شاری سه‌قز “مه‌حموودی ساڵحی” بۆ له‌قی ٣ی دادسه‌رای ئه‌و شاره بانگێشت كرا.
به پێی ئه‌م ئێبلاغییه “مه‌حموود ساڵحی” ئه‌بی له ماوه‌ی پێنج ڕۆژه بۆ لپێرسینهوه له باره‌ی تۆمه‌ته وه‌پاڵ نراوه‌كانی، خۆی ڕاده‌ستی دادسه‌رای ئه‌و شاره بكات. به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو پۆلیسی ئه‌منییه‌تی شاری سه‌قز به تۆمه‌تی” تێكدانی ئاسایش و بیروڕای گشتی” له هه‌ردوو چالاكی كرێكاری ئه‌م شاره، “مه‌حموودی ساڵحی” و “عوسمان ئیسماعیلی” سكاڵای كردووه.