به‌یانی دۆشه‌ممه ٨ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، پێنج كرێكاری شاغڵ له شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی قه‌ندی خاوه‌رمیانه‌ی شوش، به هۆی به‌شداریان له مانگرتنی كرێكارانی ئه‌و واحده، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره بانگهێشت كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و پێنج كرێكاره به ناوه‌كانی “موسلم زه‌هیری، مه‌سعود مێهرابی، كه‌ریم ڕه‌زایی، مه‌حموود ئال كه‌سیر و حسێن خه‌سانپوور”، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له لایه‌ن ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه بانگهێشت كراون. به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، كرێكارانی دژ به‌م كرده‌وه‌ی ڕژیم له به‌رده‌م ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان و ده‌رگای چوونه ژووره‌وه‌ی ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
