له درێژه‌ی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ٩ چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی پارێزگای كرمان بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ڕژیمه‌وه بانگهێشت كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٩ موعه‌لیمی خه‌ڵكی پارێزگای كرمان به ناوه‌كانی مه‌جید نادری، محه‌ممه‌دڕه‌زا بێهزادپور، حسێن ڕه‌شیدی، محه‌ممه‌د موسته‌علی زاده، شه‌هناز ڕه‌زایی، زه‌هرا عه‌زیزی، میترا نیكپور، فاتمه یه‌زدانی و له‌یلا ئه‌فشار به تۆمه‌ته‌كانی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری و خومه‌ینی“، “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات له ڕێگه‌ی پێكهێنانی گرووپی نایاسایی” بۆ دادگای ئینقلاب بانگهێشت كراون. ئه‌و ٩ موعه‌لیمه ئازادیخوازه ئه‌بێ ڕۆژی ٢٩ی پووشپه‌ڕ خۆیان به‌و ناوه‌نده قه‌زاییه بناسێنن.