کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشتی ٥٧ هاووڵاتی بۆ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ پیرانشار

بانگهێشتی ٥٧ هاووڵاتی بۆ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ پیرانشار

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١١ی به‌فرانبار، به‌لانیكه‌م ٥٧ شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاره‌كانی شنۆ، پیرانشار، مهاباد و بۆكان به‌ بیانووی پۆشینی جلی كوردی و هه‌ڵپه‌ڕكێ له‌ مه‌راسیمێكی زه‌ماوه‌ند دا بانگهێشتی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان كراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ئه‌و ٥٧ هاونیشتمانیه‌ له‌ زه‌ماوه‌ندێكی پیرانشار به‌شداریان كردووه‌ و پاش ته‌واوبوونی مه‌راسیمه‌كه‌، به‌ بیانووی هه‌ڵپه‌ڕكێ و پۆشینی جلی كوردی بۆ لقی یه‌كی دادگای پیرانشار بانگهێشت كراون. به‌ پێی ئیبلاغیه‌ی دادگاه، ئه‌و شارومه‌ندانه ئه‌بێ له‌ ماوه‌ی پێنج ڕۆژی داهاتوودا خۆیان به‌و ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌ بناسێنن.