ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان، ١٥ چالاكی سینفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان له‌لایه‌ن لقی ١٠٩ی دادگای تاوانه‌كانی ژماره ٢ی سنه بانگهێشت كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سینفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، محه‌ممه‌دڕه‌زا مورادی، سه‌لاحه‌دین حاجی میرزایی، بێهزاد قه‌وامی، سه‌یدغیاس نێعمه‌تی، ڕه‌ه‌زا ته‌هماسبی، شه‌هریا نه‌دیمی، ئارام ئیبراهیمی، سادق كه‌نعانی، مه‌جید كه‌ریمی، موختار ئه‌سه‌دی، فاتمه زه‌ندكه‌ریمی، نه‌سرین كه‌ریمی، فه‌یسه‌ڵ نووری، ڕزگار حه‌یده‌ری و كورۆش عێززه‌تی ئه‌مینی، به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” بۆ لقی ١٠٩ی دادگای تاوانه‌كانی شاری سنه بانگهێشت كراون.