کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشتی ١٠ چالاكی مه‌ده‌نی شاری سه‌قز بۆ پۆلیسی ئه‌منیه‌ت

بانگهێشتی ١٠ چالاكی مه‌ده‌نی شاری سه‌قز بۆ پۆلیسی ئه‌منیه‌ت 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌، ١٠ چالاكی مه‌ده‌نی شاری سه‌قز له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌منیه‌ته‌وه‌ بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، پۆلیسی ئه‌منیه‌تی سه‌قز ئه‌و ١٠ چالاكه‌ مه‌ده‌نیه‌ی به‌ بیانووی نزیك بوونه‌وه‌ له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كانی چوارشه‌مه‌ سووری و نه‌ورۆز بانگهێشت كردووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردوون كه‌ نابێت هێمای نه‌ته‌وایه‌تی له‌و مه‌راسمانه‌دا هه‌ڵبگرن و جل و به‌رگی كوردی به‌ جامانه‌وه‌ له‌به‌ر بكه‌ن  ته‌نانه‌ت نابێت به‌شداری ئه‌و ڕێوڕه‌سمانه‌ له‌ گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری سه‌قز بن.