“هێمن خواستان” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له شاری سنه، له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌روه‌نده‌ی دووهه‌می بۆ لقی ٢ی دادگای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره بانگهێشت كرا.
به‌پێی ئیبلاغیه‌ی دادگای ئینقلابی سنه، “هێمن خواستان” ئه‌بێ له ماوه‌ی پێنج ڕۆژی داهاتوودا خۆی به لقی ٢ی دادگای گشتی و ئینقلابی سنه بناسێنێت. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ١٠ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٤٠١، به توندووتیژییه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا گوازرایه‌وه. ڕۆژی ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری هه‌مان ساڵ، به دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی و تا كۆتایی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه له زیندان ئازاد كرا. “هێمن خواستان: له مانگی گوڵانی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنه به سه‌رۆكایه‌تی قازی سه‌عیدی به تۆمه‌تی “هه‌وڵی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” به سێ ساڵ و شه‌ش مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندان، به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به ١٥ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندان و به تۆمه‌تی “پێكهێنانی ده‌سته و گرووپ بۆ تێكدانی ئاسایشی گشتی” به ١٧ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كرا. به‌پێی یاسای كۆكردنه‌وه‌ی سزاكان، حوكمی سێ ساڵ و شه‌ش مانگ و یه‌ك ڕۆژی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.