“هه‌ستی ئه‌میری” و “زیا نه‌به‌وی” دوو چالاكی خوێندكاری زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزای زیندان بۆ لقی ئیجرای ئه‌حكامی دادسه‌رای ئێڤین بانگهێشت كراون.
“هه‌ستی ئه‌میری” و “زیا نه‌به‌وی” مانگی گه‌لاوێژی ١٤٠٢ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی ئه‌فشاری هه‌ر یه‌كه‌و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كران. جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی ئه‌و دوو چالاكه خوێندكارییه له ڕێكه‌وتی ١٩ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٢، له لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به‌ڕێوه چوو.له به‌رواری ٤ی گوڵانی هه‌مان ساڵ، ئه‌و دوو خوێندكاره سه‌باره‌ت به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست ژاراویكردنی قوتابیان په‌روه‌نده‌سازیان بۆ كرا.