کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشتی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی سه‌قز بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات

بانگهێشتی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی سه‌قز

بانگهێشتی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی سه‌قز

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “هیوا سافکار”، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە كرا و سوكایه‌تی پێکراوە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “ڕۆژی سێشەممە، سێ کەس لە گەڕەکی سیلوی شاری سەقز، بە شمشێر و جلوبەرگێکی ڕەش، دەستیان بە ئەڵڵاهوئەکبەر وتن کردبوو، ناوبراو به‌رهه‌لستی ئەو سێ کەسە بووته‌وه‌ كه‌ به‌ نیازی ترساندنی خه‌ڵك بوون. شایانی باسه‌، هێزە ئیتلاعاتییەکان، سەرەڕای لێدان و سوكایه‌تی ئەو هاووڵاتییە، هەڕەشەی ئەوەیان لێکردووە کە ئەگەر هەر چەشنە، بێڕێزییەک بەو کەسانە بکات، لەگەڵ سزای قورستر بەرەڕوو دەبێتەوە.