کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشتی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان بۆ تێپه‌ڕاندنی سزای به‌ندكرانه‌كه‌ی

بانگهێشتی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان بۆ تێپه‌ڕاندنی سزای

ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی گوڵانی ١٤٠٤، “ئومید فه‌ره‌جی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٨ی گه‌لاوێژی ساڵی ڕابردوو له‌ لایه‌ن ئیتلاعاتی شاری مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش زۆرتر له‌ ٤٣ ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازار له‌ گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی قورس ئازاد كرا. پاشان ئه‌و هاووڵاتییه‌ له‌ لایه‌ن داداگا ئینقلابه‌وه‌ حوكمی ٤ ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. جێگای ئاماژه‌یه‌ ئومید به‌ هۆی نه‌بوونی زانیاری سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وه‌ندی مەحاکمە كردن، نەیتوانیوە بەرگری لە خۆی بکات و  ئه‌م حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.