ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی خه‌رمانان، “هاجه‌ر سه‌عیدی” چالاكی كرێكاری و مافی ژنان له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌منیه‌ته‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی پۆلیس ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه‌یان خستۆته ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانان دا به‌شداری نه‌كات. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، “هاجه‌ر سه‌عیدی” چالاكی مافی ژنان و له ئه‌ندامانی پێشووی شۆرای ژنان پاش یه‌ك مانگ به‌ندكران به دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندانی سنه ئازاد كرا. ناوبراو هاوڕێ له‌گه‌ڵ ٧ چالاكی كرێكاری دیكه به ناوه‌كانی “كه‌ماڵ كه‌ریمی“، “عه‌بدۆڵڵا خهیرائابادی“، “ئێقباڵ پێشكاری“، “جه‌بیبۆڵڵا كه‌ریمی“، “شادمان عه‌بدی” و “خه‌بات مه‌حموودی” له كاتێكدا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون كه سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی“یان له شارۆشكهی حه‌سه‌ن ئاوای سنه كردبوو