هاوڵاتیه‌كی ڕووسیه به ناوی “ئه‌لكسی ناوالنی” ڕه‌خنه‌گری ناسراوی شاری كرملین، كه له ئێستادا له‌و وڵاته زیندانی كراوه، داوای له هاوڵاتیانی ڕووسیه كرد هه‌تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌شه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ، بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری مسكۆ و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه ببه‌ن.
“ئه‌لكسی ناواڵنی” به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین نه‌یاره سه‌رسه‌خته‌كانی “ولادیمیر پووتین” سه‌رۆك كۆماری ڕووسیه داده‌نێرت كه به بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامێك ڕوو به خه‌ڵكی ڕووسیه داوای كردووه‌و به‌مه‌به‌ستی پێش‌گرتن له سیاسه‌تی شه‌ڕخوازانه‌ی “ویلادیمر پوتین” بڕژێینه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له به‌رانبه‌ر ئه‌و كرده‌وه دژه مرۆڤیایه‌تیه به‌رز بكه‌نه‌وه.