به پێی ڕاپۆرته‌كان، مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوی “ئاریا یووسفی” كوڕی زیندانییه‌كی سیاسی پێشوو به‌ناوی “فاتمه داوه‌ند” له‌لایه‌ن له‌قی ١٠٢ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت كراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “ئاریا یووسفی” ئه‌بێ ڕۆژی ٩ی مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ خۆی به دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی بۆكان بناسێنێت. ناوبراو به تۆمه‌تی ” تێكدانی ئاسایشی گشتی و ته‌بلیغ له دژی نیزام” تۆمه‌تبار كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه “فاتمه داوه‌ند” دایكی “ئاریا” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٨ی هه‌تاویه و ئێستا له كه‌مپێكی كۆچبه‌ران له شاری “كایسه‌ری” توركیا به‌سه‌ر ده‌بات و مه‌ترسی دیپۆرتكردنه‌وی له‌سه‌ره.