به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، “میكائیل سدیقی” ده‌بیری كانوونی ئه‌نجومه‌نه كرێكارییه‌كانی بیناسازی ئێران و سه‌رۆكی كانوونی ئه‌نجومه‌نه كرێكارییه‌كانی ساختمانی كوردستان، بۆ چه‌نده‌مین جار له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی شاری مه‌ریوانه‌وه بانگهێشت كرا.
له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، “میكائیل سدیقی” چه‌ند جار له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت كراوه به‌ڵام هێشتا هۆكاری بانگ‌كران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌ی ناوبراو ڕوون نییه. هه‌ندێك له چالاكانی سنفی ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ری هه‌یه “میكائیل سدیقی” سه‌باره‌ت به چالاكییه‌كانی ڕۆژی جیهانی كرێكار و بیانیه‌ی پشتیوانی له خه‌ڵك بانگهێشت كرابێت.
