کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشتی مه‌هناز حسێن په‌ناهی بۆ دادسه‌رای سنه‌

بانگهێشتی مه‌هناز حسێن په‌ناهی بۆ دادسه‌رای سنه‌ 1

مه‌هناز حسێن په‌ناهی، شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاری سنه‌، بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وام له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا، بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره‌ بانگهێشت كرا.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی به‌فرانبار، مه‌هناز حسێن په‌ناهی بۆ لقی ٣ی دادگای ئینقلای سنه‌ بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه‌. ناوبراو پێشتر به‌ بیانووی چالاكیی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و پشتیوانی كردن له‌ بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی سنه‌ به‌ جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كرابوو. مه‌هناز حسێن په‌ناهی له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا، سێ جار بانگهێشتی دادگا كراوه‌ و هێشتا هۆكاری بانگكرانی به‌رده‌وامی ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ ڕوون نییه‌.