ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوه، مه‌جید ده‌ریایی، به‌ندكراوی سیاسی پێشوو به بیانووی به‌شداری له مه‌راسیمه‌كانی نه‌ورۆز بۆ لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی شاری شنۆ بانگهێشت كرا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، مه‌جید ده‌ریایی له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی شنۆ به “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه دژبه‌رانی كۆماری ئیسلامی” تۆمه‌تبار و وێڕای ڕه‌دكردنی هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه، به‌رگری له خۆی كردووه. ناوبراو له ساڵی ٩٦ی هه‌تاویش به بیانووی چالاكی سیاسی كوڕێكی به ناوی ئاكام ده‌ریایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی هاوڕێ له‌گه‌ڵ پێنج شارومه‌ندی دیكه، به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” سه‌رجه‌م به ١٦ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كرابوو.