کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشتی مه‌تین حه‌سه‌نی بۆ له‌قی ئیجرای ئه‌حكامی دادگای بۆكان

بانگهێشتی مه‌تین حه‌سه‌نی بۆ له‌قی ئیجرای ئه‌حكامی دادگای بۆكان

“مەتین حەسەنی” لە بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانی  بانگهێشتی لقی یەکی جێبەجێکاری سزاکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی بۆکان کرا.

مەتین حەسەنی بەپێی بانگهێشتنامەیەک کە بەدەستی گەیشتووە دەبێ لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی لە لقی یەکی جێبەجێکاری سزاکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی بۆکان ئامادە بێت. ئەم بریندارەی ناڕەزایەتییەکانی ٩٨ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی بۆکانەوە بە ٣١ مانگ بەندکران سزا دراوە.