ڕۆژی سیشه‌ممه ٢١ی خه‌رمانان، كۆمه‌لێك بازاری و كاسبكاری به‌شه سنفیه جۆراوجۆره‌كانی شاری بانه له‌سه‌ر داخۆازی فه‌رماندار و به‌رپرسانی به‌شی ئه‌منیه‌تی ئه‌و شاره له فه‌رمانداری كۆبوونه‌و‌ه و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه هه‌ره‌شه‌ی تۆندیان لێ كرا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌م فه‌رماندار و هه‌م به‌رپرسی گشتی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان هه‌ره‌شیان له بازاریانی بانه كرد كه ئه‌گه‌ر له ٢٥ی خه‌رمانان دا دووكان و شۆینی كاره‌كانیان دابخه‌ن، روبه‌رووی كاردانه‌وه‌ی تووندی ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زایه‌كان ده‌بنه‌وه.هه‌روها چیتر له بواری هاورده‌و ناردنی كه‌لووپه‌ل له ڕیگایی سنووره‌كانه‌وه ئاسانكاریان بۆ ناكریت و جه‌وازی كه‌سبیان لی وه‌ر ده‌گیریت و دووكانه‌كانیان داده‌خرێت. به‌وته‌ی شاهید حاڵێك، له نیوان دادستانی بانه‌و به‌رپرسی هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌مه‌قاڵی ساز بووه و دادستان كۆبوونه‌وكه‌ی به‌جێ هێشتووه.