كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كرێكاری له‌وانه “كامیار فه‌كوور”، “ئه‌میر عه‌باس ئازه‌رمه‌ند” و “ڕۆهام یه‌گانه”، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرا.
هاوكات كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كرێكاری ئێران به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست گۆشاره‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: “سیاسه‌تی تۆقاندن، ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و هه‌ڕه‌شه له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ناتوانێت ناچار به سه‌ردانواندنیان بكات”. به پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌ڕه‌شه وگۆشاره‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات به شوێن جه‌له‌سه‌ی دادگای “كامیار فه‌كوور” ده‌ستی پێكردووه و “ئه‌میر عه‌باسی ئازه‌رمه‌ند” ته‌نیا چوار ڕۆژ به دوای ئازادكرانی دووباره بانگهێشتی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان كراوه.