له ڕۆژانی ڕابردوودا، پاش به‌ڕێوه‌چوونی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی له لایه‌ن خوێندكارانی ناڕازی زانكۆی خواجه نه‌سیر له شاری تاران، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی ناڕازی بانگهێشت كراون.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێكی زۆر له خوێندكارانی به‌شداربووی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و زانكۆیه، له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان له‌گه‌ڵ گیراوه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه كه له ئه‌گه‌ری به‌شداربوونیان له كۆبوونه‌وه‌كاندا، دۆسیه‌یان بۆ ساز ده‌كرێت یان ئه‌وه‌ی كه له خوێندن بێبه‌ش ده‌كرێن. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێكی دیكه‌ی خوێندكاران له لایه‌ن ئیداره‌ی ئێتڵاعات و حراسه‌تی زانكۆ بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كراوه. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا خوێندكارانی ناڕازی دژ به له خواره‌وه بوونی كوالیتی خواردنی سلفی زانكۆ، نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی و هه‌روه‌ها گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان، كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌برد كه له لایه‌ن حراسه‌تی زانكۆ هه‌وڵی سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان درا.
 
		
