“كورۆش جه‌لیل” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری یاسوج و به‌ندكراوی سیاسی پێشوو، له لایه‌ن داداگای ڕژیمەوە له شاری یاسوج بانگهێشت كرا.
ئه‌و چالاكوانه له دۆسیه‌یه‌كی نوێ‌دا به تۆمه‌تی “تێكدانی بیروڕای گشتی به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” له لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه بانگهێشت كراوه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ناوبراو پێشووتر له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو و بۆ ماوه‌یه‌ك له زیندانه‌كانی ڕژیمدا ڕاگیرابوو. جێگی ئاماژه‌یه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له سه‌رتای هاتنه سه‌ر دەسەڵاتیەوە تا ئێستا، هه‌موو كات ده‌زگای قه‌زایی ده‌وڵه‌تی به مه‌به‌ستی بێده‌گ كردنی ناڕازیان به كار هێناوه و ڕۆژ به‌ڕۆژ، ڕێژه‌ی گوشار بۆ سه‌ر ناڕازیان به‌رزتر ده‌بێته‌وه.