ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، “كامران ساختمانگه‌ر” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری سنه ڕۆژی ڕابردوو له ئه‌كاونتی ماڵپه‌ڕی شه‌خسی خۆیدا ڕایگه‌یاند كه له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت كراوه.
له به‌شێكی ئه‌و په‌یامه‌دا هاتووه: ” له ڕێكه‌وتی ١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢، سه‌باره‌ت به تۆمه‌ته‌كانی “ئه‌ندامه‌تی له كۆمه‌ڵه و حه‌دكا” و سه‌پاندنی سزای پێنج ساڵه‌ی زیندان كه دواتر بۆ ٢٨ مانگ كه‌م كرایه‌وه، ڕزگارم بوو، ٤٠ ڕۆژ دواتری و له‌گه‌ڵ هاتنی ڕۆژی جیهانی كرێكار هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیكه له چالاكانی كرێكاری شاری سنه بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات بانگهێشت و چه‌ند ساعه‌ت لێپرسینه‌وه‌م لێ كرا. ڕۆژی دووشه‌ممه پاش تێپه‌ڕبوونی ٣ مانگ له ئازادیم، له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوون و ئیختاری قه‌زایی له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی سنه بۆ تۆمه‌ته‌كانی “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی” و “چالاكی ته‌بلیغی دژبه نیزام” بانگهێشت كراوم.
