ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، “فه‌رشید عه‌بدۆڵڵاهی” باوكی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت كرا.
“هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” لاوی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه باوكی ئه‌و هه‌میشه زیندووه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئتلاعاته‌وه له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی بانگهێشت كرا به‌ڵام هێشتا هۆكاری بانگهێشتی ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.
