کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشتی فه‌رشید عه‌بدۆڵڵاهی باوكی دادخوازی هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی بۆ‌ دادگای سنه‌

بانگهێشتی فه‌رشید عه‌بدۆڵڵاهی باوكی دادخوازی هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، فه‌رشید عه‌بدۆڵڵاهی باوكی دادخوازی هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ٦چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی شاری سنه‌ له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ بانگهێشت كرا.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ٧ چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی به‌ ناوه‌كانی فه‌رشید عه‌بدۆڵڵاهی، ئێقباڵ شه‌بانی، سووسه‌ن ڕازانی، جه‌ماڵ ئه‌سه‌دی، سه‌یدخالید حسێنی، شه‌یس ئه‌مانی و فه‌ردین میره‌كی به‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌مای “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “تێكدانی ئاسایشی گشتی” بانگهێشتی دادگای گشتی و ئینقلابی شاری سنه‌ كراون و پاش ڕه‌دكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌، به‌ دانانی وه‌سیقه‌ ئازاد كراون.