غیاس نێعمه‌تی، ئه‌ندامی سه‌ندیكای مامۆستایانی كوردستان(سنه)، ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی به‌فرانبار، له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌منیه‌ته‌وه بانگهێشت كرا.
بەپێی ڕاپۆرتی شۆرای هەماهەنگی ڕێکخراواه سنفییه‌كانی فەرهەنگیانی ئێران، ڕۆژی دووشەممە، غەیاس نیعمەتی به شێوه‌ی نایاسایی بۆ پۆلیسی ئەمنییەتی شاری سنە بانگهێشت کراوه. پاش ڕۆیشتنی ئه‌و چالاكه سنفییه بۆ پۆلیسی ئەمنییەت، سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم داوایان لێکردووە لە ئەگەری بەڕێوەچوونی هەر جۆرە كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕەزایی لە داهاتوودا، خۆی بەدوور بگرێت و هیچ جۆرە هاوکارییەک لەگەڵ گرووپە دژبه‌ره‌كانی ڕژیم، نەکات.