عەفووی نێودەوڵەتی بە بڵاوکردنەوەی بانگهێشتێک، داوای لە هاووڵاتیانی ئێران کردووە ئەگەر دەستڕاگەیشتنیان بە پەیوەندی دەرەوەی وڵات هەیە، زانیاری و شاهیدییەکانیان دەربارەی سەرکوتکردنی خوێناوی ناڕەزاییان بنێرن بۆ ئەم دامەزراوە.
لە بیانیەکەدا هاتووە کە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی سەرکوتکردنی مەرگبار لە سەرانسەر ئێرانی توندتر کردووە و بە پچڕاندنی ئینتەرنێت هەوڵ دەدەن قەبارەی ڕاستەقینەی تێکدانی مافەکانی مرۆڤ و تاوانە نێودەوڵەتییەکان بشارنەوە.
عەفووی نێودەوڵەتی داوای لە ناڕەزاییان، شاهیدیان، کادری پزیشکی و هەموو ئەوانەی زانیاری وردیان هەیە لەسەر گیانیلەدەستداوان، برینداران، تەقاندنەکان و دۆخی نەخۆشخانەکان، غەسالخانەکان و ناوەندەکانی سەرکوتکردن کردووە پەیوەندی بکەن.
