“عه‌لی نجاتی” ئه‌ندامی سه‌ندیكای كرێكارانی هه‌فت ته‌په ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر به لقی ٢٨ی دادگای ڕژیم له شاری تاران بانگهێشت كرا.
به پێی ئه‌م بانگهێشته كه له ڕێگه‌ی په‌یامه‌ك و بۆ فه‌رزانه زیلابی پارێزه‌ره‌كه‌ی نێردراوه له عه‌لی نجاتی داوا كراوه به مه‌به‌ستی پێڕاگه‌یشتن به تومه‌ته وه‌پاڵدراوه‌كانی له‌وانه “كۆبوونه‌وه و ته‌بانی به هۆكاری هه‌نگاونان له دژی ئه‌منییه‌تی ئێران” و “چالاكی دژ به نیزام” به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له دادگا خۆی بناسێنێت. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی هه‌فت ته‌په ده‌ستبه‌سه‌ر له رێكه‌وتی ٨ی مانگی ڕێبه‌ندان به قه‌راری وه‌سێقه ئازاد كرا.