کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشتی شه‌یس ئه‌مانی، چالاكی كرێكاری شاری سنه‌ بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات

بانگهێشتی شه‌یس ئه‌مانی، چالاكی كرێكاری شاری سنه‌ بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی به‌فرانبار، شه‌یس ئه‌مانی، ئه‌ندامی یه‌كێتی ئازادی كرێكارانی ئێران و نوێنه‌ری كرێكارانی كارخانه‌ی نه‌ساجی شاری سنه‌، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ بانگهێشت كرا.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، شه‌یس ئه‌مانی پاش سه‌ردان بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌ سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.