له درێژه‌ی سه‌ركوتی موعه‌لیمانی ئێران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی جۆزه‌ردان، پێنج چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی یه‌زد و ئه‌ندامێكی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی خۆراسانی شومالی بۆ دادگا بانگهێشت كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، پێنج چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی یه‌زد به ناوه‌كانی “حه‌میده زار‌ع چشمه”، “ئه‌حمه‌د چه‌نگیزی”، “مه‌نسوور میرزایی”، “سه‌یدمحه‌ممه‌د فه‌خرۆلحسێنی” و “مێهدی كه‌ڵانته‌ری” به بیانووی به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی موعه‌لیمان له ساڵه‌كانی ١٤٠٠ و ١٤٠١ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون و ئه‌مجاره‌ش بۆ دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره بانگهێشت كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “زه‌هرا عه‌وه‌ززاده‌ی مۆقه‌ده‌م” ئه‌ندامی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی خۆراسانی شومالی بۆ سێهه‌مین جار بانگهێشتی دادگا كراوه. به‌پێی به‌یاننامه‌ی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی ئێران، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان دوو په‌روه‌نده‌یان بۆ ئه‌و چالاكه سنفیه ساز كردووه.