له درێژه‌ی بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چالاكانی سنفی له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاری سنه شه‌ش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی سنه- كهڵاتهرزانیان بانگهێشت كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر ساڵه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمه‌كانی ڕۆژی جیهانی كرێكار، ده‌یان چالاكی سنفی و كرێكاریان له شاره‌كانی كوردستان بانگهێشت كرد و ڕۆژی ڕابردووش شه‌ش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی سنه- كه‌ڵاته‌رزان به‌ناوه‌كانی “ڕه‌زا ته‌هماسبی”، “غیاس نێعمه‌تی”، “مهجیهد كه‌ریمی”، “به‌ها مه‌له‌كی”، “فه‌یسه‌ڵ نووری” و “جه‌میل ئه‌مینی”یان بانگهێشت كردووه.