ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، سێ چالاكی كرێكاری به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ئێران نژاد“، “نه‌سرۆڵڵا ئه‌میرلوو” و “مورته‌زا سه‌یدی” له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادسه‌رای ئینقلابی شاری قودسه‌وه بانگهێشت كران.
به‌پێی ئه‌و بانگهێشتنامه‌یه، ئه‌و سێ چالاكه مه‌ده‌نییه ئه‌بێ ڕۆژی ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر به مه‌به‌سه‌تی به‌دواداچوونی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی پێشتر خراوه‌ته پاڵیان سه‌ردانی دادسه‌رای ئینقلابی شاری قودس بكه‌ن. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه “محه‌ممه‌د ئێران نژاد” ئێستا له زیندانه و چوار ساڵ سزای زیندانی ته‌عزیری تێپه‌ڕ ده‌كات. شایانی باسه كه ئه‌و سێ چالاكه كرێكاریه تۆماتبارن به دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی كرێكاری به ڕه‌انگه‌یه‌كی ماركسیستی بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌منییه‌تی میللی.